وێنەیەكی ڕۆناڵدۆ ھەرای نایەوە

 

هەر کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال ڕایگەیاند کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ، پرسیار لەسەر ئەو کەسانە دەستی پێکرد کە ڕەنگە بەھۆی ئەو گۆڵکەرەی یۆڤانتۆس تووشی نەخۆشی بوون بن، بەتایبەتی کە تازەترین وێنەکانی کە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاوی کردەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالی لەسەر خوانی ئێوارە نیشانی دەدات ، بێ ئەوەی هیچ کام لەو کەسانە ماسكیان بەستبێت

ڕۆناڵدۆ سێڵفییەکەی لەسەر مێزی نانخواردنی ئێوارە بەیاوەری 25 هاوتیپی پورتوگالی گرتوە و لەتەنیشتی ئەوەوە بەرگریکاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید و پۆرتۆی ئێستا پێپێە كە نزیکەی 18 کاتژمێر لەمەوبەر لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردۆتەوە .

Back to top button