په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: له سلێمانی شوفێری ژنی به‌رپرسێكی یه‌كێتی له مه‌رزی باشماغ به قاچاغ هه‌رچیت بوێت بۆت ده‌هێنێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ئاشكرا كرا كه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به تایبه‌ت لاهور جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سنوری مه‌رزی باشماغ له هه‌وڵی سازدانی كاری قاچاغچێتیه، په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زانیاری نوێ ده‌خاته روو.
دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه له سنوری سلێمانی شوفێری یه‌كێك له ژنه به‌ر پرسه‌كان له ئێستادا بووه‌ته گه‌وره‌ترین بازرگان و به پاره ئۆتۆمبێل هاورده ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به ناوی هیچ به‌ر پرسێك نه‌كردووه به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه به پێی به‌دوا داچوونه‌كان كه‌سێك كه شوفێری ژنی یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی سلێمانیه ئۆتۆمبێل به پاره‌یه بۆ هاورده ده‌كات كه به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه كێشه‌ی ته‌كنیكی و كێشه‌ی دیكه‌یان هه‌یه كه مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردن نایانگرێته‌وه.