ئەگەر گوێز بخۆن، ئەم ڤایرۆسە بە سوودە دروست دەبێت

لێكۆڵەرەوان لە زانكۆی (لینوی) ی ئەمریكی جەختیان لەوە كردۆتەوە كە خواردنی گوێز بۆ رێكخستنی گەدە بەسوودە، چونكە جۆرە ڤایرۆسێك دروست دەكات كە هاوكارە بۆ كەم كردنەوەی تووش بوون بە شێرپەنجەی قۆلۆن.

لێكۆڵەران (18) كەسیان لە پیاوو ئافرەت دابەشی دوو كۆمەڵە كرد، كۆمەڵەی یەكەم لە ماوەی سێ هەفتەدا رۆژانە (42) گرام گوێزیان خوارد، بەڵام كۆمەڵەی دووەم بەردەوام بوون لە ژەمە خواردنی ئاسایی.

لە كۆتاییدا دەركەوت ڤایرۆسی بەسوودی تەندروست بۆ گەدە بۆ كۆمەڵی یەكەم زیاد بووە.

توێژەرێكی زانكۆكە دەڵێت: خواردنی گوێز چەند مادەیەكی بەسوود بۆجەستە دروست دەكات وەكو ترشیاتی زەیتی كە هاوكارە بۆ هەرسكردنی خواردەمەنی لە هەمان كاتدا هاوكارە بۆ چاڵاككردنی ڤایرۆسی بەسوود بۆ جەستەی مرۆڤ.

Back to top button