وهزیرى تهندروستى ڕاپۆرتێك لهبارهى ڕهوشى ئێستاى كۆرۆنا پێشكهش دهكات
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەولێر كۆ ببێتەوە، وەزیری تەندروستی ڕاپۆرتێك لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە پێشكەش دەكات.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەزیری تەندروستیش بەشداری دەكات.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، وەزیر ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ڕەوشی ئێستەی كۆرۆنا و دوایین گۆڕانكاڕییەكان و ڕێكار و ستراتیجیی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەكان و زانكۆ بەتایبەت پێشكەش دەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە. فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، مهبهستی سهرهكی كۆبوونهوهكه، تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستییه لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.