ڕۆژنامەی “الشرق الٲوسط” بەسەرپەرشتی ئەمریکا پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ده‌گه‌رێته‌وه رۆژئاوای كوردستان
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژی ڕۆژئاوای كورستان رایده‌گه‌یێنێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاییه‌كاندا قسه‌یان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی پارێزگاری له ناوچه كوردنشینه‌كان و پارێزگاری له ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستانه.
ڕۆژنامەی “الشرق الٲوسط” له دواین لاپهریدا بڵاویكردۆته‌وه باس له گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ دەکات بەسەرپەرشتی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەو ناوچانەی کەزۆرینەیان کوردن.
پێشتر چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ رایانگه‌یاندبوو، هه‌ركاتێك داوایان لێ بكرێت، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و ماڵ و خه‌ڵك و خاكی خۆیان ده‌پارێزین،
پێشه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا ماوه‌ی چه‌ند سالێكه دامه‌زراوه و ئێستا له به‌ره‌كانی جه‌نگ بەشداریی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستانی داعش لە باشووری کوردستان كرد و، له‌و پێناوه‌یشدا قوربانییان داوه.