وەزیری دارایی عێراق نووسراوی خەرجكردنی 320 ملیارەكەی واژۆ كرد
وەزارەتى دارایى عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنى بڕى (320) ملیار دینار بۆ هەرێمى کوردستان واژووكرد.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆى عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراقى لەسەرە، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی (320) ملیار دینار بۆ سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراقی لە هەولێر.
چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا پارەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بكرێت و پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران دەست پێ بكات.