وەزیری تەندروستی باسی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ رێگە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناگرێت و پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی گرنگترە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بەرزبونەوەی ئامارەکانی رایگەیاند، بەستنی ماسک رێکارێکی زۆر سادەیە و زۆرئاسانە، بەڵام بەداخەوە هاوڵاتیان ماسک نابەستن و پابەند نابن پێوەی، بەشێکی دیکەش هۆکارەکەی بۆ کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانەکان دەگەڕێتەوە.

https://www.facebook.com/kurdistan24.official/videos/405174207143096/?t=8

Back to top button