بزانە بەڵگەكانی كاكە حمە لەكوێن وەڵامی سێ لایەنەكە دەداتەوە

خواكوڕك

سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە هەرپێنج لایانی سیاسی ئاگاداری نەوتی كوردستانن و كۆمپانیای نەوتیان هەیە، دەلێت هەركەسێكیش داوای بەڵگەم لێدەكات لەسەر قسەكانم، من بەڵگەكانم لای ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی كوردستان داناوە.

لە لێداونێكی دا بۆ میدیاكانی سەر بە گۆڕان مجەمەدی حاجی محمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، دەلێت،هەركاتێك ئەوان چونەبەردەم دادگا بۆ یەكلاكردنەوەی تۆمەتەكانیان، ئەوكات ئێمەش دەچین و ئەوە ملی ئێمە و ئەوەش یاسا، دەشلێت نامانەوێت بچینە ناو شەڕی خۆیانەوە، ئەگەرنا من قسەی خۆم كردووە، بەتایبەت لەو لێدوانەدا و هەر ئەوەندەم هەیە، چونكە نە پاسا و دەهێنمەوە نە بەرگریش دەكەم، تەنها ئەوە دوپاتدەكەمەوە بۆ بەڵگەكان با بچنە لای ئاشتی هەورامی، چونكە بەڵگەكانم لەوێ داناوە و با لەسەر ئەو بەڵگانە قسە بكەن”.

پێشتر لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی كوردی ئەمریكا محەمەدی حاجی محمود راگەیاندبوو هەر پێنج لایان بەشدارن لە بابەتی نەوت و كەم و زۆر پشكیان لە نەوت هەیە و دەلێت،هەر پێنج لایەنەكە بازرگانی بە نەوتەوە دەكەن و شەڕیان لەسەر پۆست و پارەیە، هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەوە داوای بەڵگەیان لە محەمەدی حاجی مەحمود كرد و ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە كە رێكاری یاسایی لە دژی دەگرنەبەر.

 

Back to top button