شەڕی كورد و عەرەبە هاوردەكان لە گوندی پەلکانە دەستی پێ كرد
كەمێك پێش ئێستا ئاڵۆزی لە نێوان عەرەبە هاوردەكان و جووتیارانی كوردی سنووری گوندی پەڵكانە رووی دا.
ژمارەیەكی زۆر لە عەرەبە هاوردەكانی سنووری پەلكانە، چوونەتە سەر گوندی پەلكانە و دەیانەوێت بە شەڕ گوندەكە بە دانیشتووانەكەی چۆڵ بكەن، سوپای عێراقیش دەگاتە شوێنەكە.
ئەمڕۆ چوارشەممەة ژمارەیەك عەرەبی هاوردە لەگەڵ تیمێكی كشتوكاڵ چوونە سەر زەویییە كشتوكاڵییەكانی سنووری پەڵكانە، بەڵام جووتیارانی سنوورەكە بە دار و بەرد لێیان داون و ڕاویان ناون.
جووتیارانی ئەو سنوورە بە میدیاكانیان ڕاگەیاند، بەرپرسی كشتوكاڵی سەرگەڕان و ژمارەیەك لە پۆلیسی عەرەبەكان هاتوون بۆ ئەوەی زەوییەكان بەسەر خۆیان دابەش بكەن، بەو هۆیەش جووتیارە كوردەكان رێیان نەداوە و شەڕ دروست بووە و عەرەبەكان چەكیان هەڵگرتووە.