سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە د. نووری عوسمان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی عوسمان مەحموود شنگالی، برای شەهید سامی عەبدولڕەحمان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە د. نووری عوسمانی کوڕی و کەسوکارەکەی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.نووری عوسمان کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی، عوسمان مەحموود شنگالی کە دەکاتە برای شەهید سامی عەبدولڕەحمان.

سەرۆکی حکومەت، هاوخەمی خۆی لە گەڵ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

Back to top button