ناوچەی ئارامی سوریا رادەستی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

خواكوڕك
لەدواین لێدوانی دا سەرۆكی ئەمریكا( دۆناڵد ترەمپ) گوتی كە وڵاتەكەی كار لەسەر پرۆژەی ناوچەیەكی ئارام بۆ سوریا دەكات و ناوەندە ستراتیژیەكانی ئەمریكاش ئەوە ئاشكرا دەكان تاكە هێزی باوەرپێكراوی ئەمریكا بۆ پاراستنی ناوچەی ئارام لەسوریا هێزەكانی پێشمەرگە (رۆژی) رۆژئاوای كوردستانە كە لەئێستادا خەریكی راهێنانی و مەشق كردنن.

پێشتر لەزاری چەندین سەرچاوەی باڵای سیاسی ئەوە راگەیاندرابوو، كە 15 هەزار پێشمەرگەی هێزەكانی رۆژی رۆژئاوای كوردستان ئامادە دەكرێت لەلایان ئەمریكاوە، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا( پەدەكەسێ) بەخواكوڕكی راگەیاند هەماهەنگی لەنێوان واشنتۆن و ئەنەكەسێ هەیە ، لەنزیكترین كاتدا، ئەنەكەسێ بەشاندێكی باڵا سەردانی ئەمریكا دەكات.

نوری بریمۆ ئەندامی سەركردایەتی پەدەكەسێ، رایگەیاند، لەداهاتووێكی نزیك دا شاندێكی بالای ئەنەكەسێ سەردانی واشنتۆن دەكەن، لەو سەردانەدا هەموو پرسەكان بۆ گەرانەوە هێزی پێشمەرگە رۆژ كراوە دەبێت لەگەڵ واشنتۆن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پاش ئەوەی ترەمپ رایگەیاند كە ناوچەی ئارام دروست بكەن لە سوریا وەزارەتی بەرگری ئەمریكای راسپاردووە لەماوەی سێ مانگدا پلانێكی تۆكمەی سەربازی جێبەجێ بكەن بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام لە سوریا.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەگەر هەیە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو دا وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات بۆ جێبەجێ كردنی پلانێكی سەربازی بۆ دروست كردنی ناوچەیەكی ئارام لەسوریا، ئەمەش دەبێتە چەقی گفتگۆی گەرانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی) رۆژ)ی رۆژئاوای كوردستان”.

نوری بریمۆ هەروەها گوتیشی ناوچەی ئارام لە سوریا دەچێتە چوارچوەی بەرژەوەندی گەلی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان، دەلێت پێویستە هەرێمی كوردستان و بەجدی هاوكاری ئەنەكەسێ بكات لە پلامی سەربازی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا بۆچوونی ئەنەكەسێ جێ بگرێت، بۆ ئەوەی لەقازانجی گەلی كوردستان بشكێتەوە،

Back to top button