بۆ کۆتا بڕیاری خوێندنی ئەمساڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات
لە دوای چەندین جار کۆبوونەوەو بڕیاردان لە سەر چۆنیەتی دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2020/2021 لە نێوان وەزارەتی پەروەردەو لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ، دەرئەنجامێکی ئەرێنی لێنەکەوتەوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە بۆ چارەسەری و بڕیاردان لە سەر پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2020/2021 کۆبوونەوەیەک ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 1/11/2020لە نێوان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە دەچێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لە سەر چۆنیەتی بەردەوامی پرۆسەی خوێندن لە سەردەمی کورۆنا دا