لەسبەیەوە ڕێگەدەرێت تەماتە هاوردەی کوردستان بکرێت
هاوردەکردنی تەماتە لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە .
بەلەبەر چاو گرتنی گۆڕانی وەرزەکان و کەم بوونەوەی تەماتەی بەرهەمی خۆماڵی و روو لە گران بوونی تەماتە ، وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشت و کاڵیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، رێگە دەدات لە سبەینێوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێم دەستپێبکاتەوە .
لە ڕاگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشت و کاڵ دا هاتووە ، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشت و کاڵی ژمارە 4 ساڵی 2008 هاوکات پاڵپشت بە نووسراوی سەۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ، بڕیار دراوە بە دووبارە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات