دیموکراتەکانی ئەمریکا کار لە سەر 10 خاڵی لاوازی کابینەکەی ترەمپ دەکەن ، بزانن کامانەن ؟

 

تیمی رکابەری هەڵبژاردنەکان لە  دیموکراتەکان بە بەربژێری جۆبایدن بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان 10 خاڵی لاوازی کابینەکەی ترەمپیان کردۆتە نیشانە و وەک خاڵی لاواز لە بانگەشەکاندا کاری بۆ دەکەن .

دیمکراتەکان لە پێنا و گەیشتن بە کۆشکی سپی ، هەستی گەڕانەوەی هەیبەتی ئەمریکیان کردۆتە ئامانج لە روانگەی سترارتیژی ئەو وڵاتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، واتە پێیان وایە جیا لە بەرژەوەندی ئابووری هەیبەتی سەربازی ئەمریکا نابێت بەمجۆرە روو لە لاوازی و بێدەسەڵاتی بکات .

ئەم ریکلامی بانگەشەیە  خۆ لەو 10 خاڵەدا دەبیننەوە کە لاوازی ترەمپ و کابینەکەی دەستنیشان کردووە

 

كۆرۆنا و کەمتەرخەمی تەندروستی بۆ بەردەوانی تووشبوون

ئابوورییەكی بەهێزتر و دادوەرانەترلە پێنا و بەرژەوەندی گشتیدا

هاوسەنگكردنەوەی چاودێری تەندروستی نەک تەنها لە پێنا و سەرمایەداراندا

چاككردنی دادگەری كۆمەڵایەتی وەک مافی ڕەشپێستەکان و کەم کردنەوەی وەحشیگەری پۆلیسی ئەمریکا

گەڕانەوەی هەستی نەتەوەیی ئەمریکی

تەنگژەی كەشوهەوا و دادگەری ژینگەیی و هاودەنگی لە گەڵ وڵاتانی جیهان

بەدەستهێنانەوەی دیموكراسی بۆ هەمووان نەک چینێکی تایبەت

یاساكانی كۆچ و رێز لە کۆچبەران

خوێندنی جیهانیانە لە پێنا و گەشەی فکری کراوەتر نەک ئیستیسماری فکرەکان

پێشەنگایەتی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناین و جیهاندا نەک هێزی چاولێکەر

Back to top button