سەرۆکی حزبی عەمەل لە لایەن سەرۆک بارزانی پێشوازی لێکرا
سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە كەسایەتی سیاسی عێراقی د. سەلیم ئەلجبووری، سەرۆكی حزبی عەمەل (گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی) كرد و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیییەكانیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020، سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە د. سەلیم ئەلجبووری، سەرۆكی حزبی عەمەل كرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی عەمەل (گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی) كرایەوە.