مستەفا کازمی سزادانی بکوژانی چالاکوانانی عێراقی خستە پشتگوێ
نزیک بە یەکساڵ بە سەر دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق تێپەڕ دەبێت و ئەوانەی کوژران وەک پووشی دەمبا ناویان سڕایەوەو هێچ لایەن و هێزێک تاوانباران و بکوژانی ڕادەستی یاسا نەکرد .
ئەوە لە کاتێکدایە مستەفا کازمی لە کاتی گرتنە دەستی دەسەڵات ، خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بە ڕەوا ناوبرد و بەڵینی دا بە هەموو توانا ، بکوژانی خۆپیشاندەران ڕادەستی یاسا بکات .
لەمبارەیەوە چاودیران و رۆژنامەمووسانی عێراقی وێرای ئەوەی باس لە بەردەوامی ڕفاندن و کوشتنی رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل دەکەن ، پێیان وایە هێزی ئەمنی و دەسەڵاتی دادوەری عێراقیش توانای دەستگیر کردن و بە سزا گەیاندنی بکوژانی نییە .
رۆژانامە نووسانی عێراقی تێپەڕینی 100 رۆژ بە سەر کوشتنی چالاکوان ” هشام هاشمی ” بە نموونە دێننەوە کە تا ئێستا تاوانباران دەستگیر نەکراون و بوێری ئەوەشیان نەبوو ە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام کەن ، ئەوەش لە کاتێکدابوو کە مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق یەک کاتژمێر دوای کوشتنی ئەو چالاکوانە بڕیاری دا بۆ لێکۆڵینەوەو بە دواداچوونی تاوانباران
چاودێران و رۆژنامە نووسانی عێراقی پێیان وایە ناتوانایی حکومەت بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، ئەو بکوژانە وەک گرووپێکی دەسەڵاتدار کار دەکەن و کەسانێکیان لە پشتە لە سەروی یاساوە ، واتە ئەو کەسانەی بە نهێنی عێراق بەرێوە دەبەن .
ئەو قسانەش هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی بە ووتەی “عەلی غانمی ” ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران ، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامنو بەم نزیکانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێن