بارزانی: داهاتووی كورد لهدهست ئهوانه دهبێت به ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی گەلی كورد هەنگاو دەنێن

خواكوڕك
مهسعود بارزانی یهرۆكی ههرێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئهنجومهنی كوردی سوریا دهكات و رایدهگهیهنێت، بڕیار و داهاتووی كورد لە سووریا لە دەستی ئەوانە دەبێت كە نەهجێكی ڕاستیان هەیە و لە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی گەلی كورد هەنگاو دەنێن.
بهپێی ههواڵێكی مالپهڕی سهرۆكایهتی ههرێم ئهمرۆ سێ شهمه 31/1/2017 له سهڵاحهدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی كوردی سووریا و سكرتێر و نوێنەرانی پارتە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی كوردی سووریا كرد.
بهپێی زانیاری نێو ههواڵهكه، شاندی میوان باسیان لە گفتوگۆ و دانیشتنەكانی ئاستانە لە وڵاتی كازاخستان و هەڵوێستی لایەنە بەشداربووەكانی ئەو گفتوگۆیانە لەبارەی ئاییندەی سووریا كردووه، دووپاتیان كردۆتهوه چالاكییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی ئەنجوومەنی كوردی سووریا بۆ بەرگریكردن لە داوا ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد لە پشتیوانیكردنی هێزە ڕەسەن و نیشتیمانپەروەرەكانی كورد لە سووریا و داوایان كرد سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونی و ئامۆژگارییەكانی خۆی لەمەڕ پێشهاتەكانی سووریا و داهاتووی كورد لە سووریا و ناوچەكە بخاتەڕوو.
ەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و خۆڕاگریی پارتە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی كوردی سووریا نیشاندا و جەختی لەوە كردەوە كە بڕیار و داهاتووی كورد لە سووریا لە دەستی ئەوانە دەبێت كە نەهجێكی ڕاستیان هەیە و لە ئاراستەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی گەلی كورد هەنگاو دەنێن. ئەوەیشی خستەڕوو كە بە هەموو توانایەك پاڵپشتی داوا و مافەكانی گەلی كوردە لە سووریا و هەرێمی كوردستانیش وەك ماڵ و پشتیوانی خوشك و برایانی كورد لە سووریا دەمێنێتەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و ڕوانگەی وڵاتان لەبارەی گەلی كوردستان و پێشمەرگە و ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا پێشكەش كرد. لە میانەی وتەكەیدا سەرۆك بارزانی باسی لە هەڕەشەكان هزری توندڕۆیی و تیرۆر كرد و ئەوەیشی خستەڕوو كە جیهان بۆ تێكشكاندنی تیرۆر و لەناوبردنی هزری تیرۆر پێویستی بە گەلی كوردستانە. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە شەڕی تاییفی ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە كوردستان هەرگیز نابێتە بەشێك لەو شەڕە تاییفییەی كە لە ناوچەكەدا لە ئارادایە و ئەو ململانێیە بووەتە بەڵا بۆ ئاساییشی ناوچەكە و جیهان.