ئەردۆگان داوا لە مستەفا کازمی دەکات سەردانی بکات ،هۆکارێکی گرینگی لە پشتە
لە راگەیاندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات ، ڕەجەب تەییب ئەردۆگان بە نامەیەکی دەستنووس داوای لە مەستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە سەردانی تورکیا بکات .
ئەو نامەیەی ئەردۆگان لە ڕێگەی فاتیح یەڵدز ی بالێۆزی تورکیا گەیشتۆتە دەست کازمی لەکاتی کۆبوونەوەکەیاندا .
لە کۆبوونەوەکەیاندا ،فاتیح یەڵدزو مستەفا کازمی تاتوێی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیان کردووە و لە نامەکەی ئەردۆگاندا هاتووە بۆ چۆنیەتی تێگەیشتن لە رێکەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بابەت شنگال وا باشە کازمی سەردانی تورکیا بکات .
ئەو ڕێکەوتنە تا ئیستا پێشوازی باشی لێکراوەو هاوکاتیش بەغدا دەیەوێت دەسەڵاتی لە ناوچەی شنگال بەهێز بکات