دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستی پێکرد
لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و بەر لە دەست پێکردنی سەرما و سۆلە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان کرد.
موحسین تەها، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دهۆک لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ڕاگەیاند: بەر لە دەست پێکردنی وەرزی سەرمان ئەمساڵ نەوتی سپی ماڵان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرەتا تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت ئەگەر بڕی پێویست هات ناو شاریش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دهۆک ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکات و بۆ هەر خێزانێک بڕی یەک بەرمیل نەوت بەبڕی 41 هەزار و 500 دینار دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە کوالێتی نەوتەکەش بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دهۆک ئاماژەی بەوەدا: نەوتەکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەناردەکراوە و باشترین جۆری نەوتە.