لیژنەی باڵای رووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا : هاووڵاتیانی کوردستان دەتوانن سەردانی وڵاتی تورکیاو ئێران بکەن
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕوو بونەوەی کۆرۆنا کۆبوەوە چەند بڕیارێکی نوێیان دەرکرد. بەپێی بڕیارەکە هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن گەشتی ئێران و تورکیا بکەن.
لەوبارەیەوە د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: هەر چوار خاڵی سنوری باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل، بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییان بکرێنەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو رێگایانەوە سەردانی ئێران و تورکیا بکەن و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام بەو مەرجەی پشکنین بکەن واتە لە دەروازە سنوورییەکان پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران دەکرێت.
جێی باسە لە سهرهتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەهەرێمی کوردستان سهرجهم دهروازه سنوورییهكان بۆ هاتووچۆی گهشتیاری داخران تهنها رێگهی بازرگانی لهچوارچێوهی ڕێنمایی تهندروستی ڕێگهپێدرابوو.