مه‌سرور بارزانی‌: وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ژێرخانی وزه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان جارێكی‌ تر دووپات له‌ خزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتییانی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ژێرخانی وزه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا دووپاتی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كوردستانێكی به‌هێزتر. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كه‌رتی كاره‌با یه‌كێكه‌ له‌و كه‌رتانه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنانی تێدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچه‌ندی زیاتر بكرێت ژێرخانی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ن.

وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ژێرخانی وزه‌. بۆ پێشخستنی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێزتر” سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وای‌ نووسیوه‌.

هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م توانرا ئاستی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ چه‌ند كاتژمێرێكه‌وه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ 21 سه‌عات. ئه‌و زیادكردنی‌ كاره‌بایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌.

Back to top button