بڕگه‌كانی نێو رێكه‌وتنی سیاسی، كێشه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌كان دروست ده‌كات

خواكوڕك

وا بڕیاربوو دوێنێ پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئالوگۆڕیان پێبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، ئالوگۆڕه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 31/1/2017 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م پۆسته‌كان له‌ هه‌مان كاتدا ئالوگۆڕیان پێبكرێت، ئه‌گه‌رنا رازی نابن.

ئاسۆ مه‌حمود باژێڕوانی گۆڕان له‌ سلێمانی له‌ میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ده‌ڵێت، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵیان داوه‌ ئالوگۆڕه‌كه‌ ته‌نها شوێنێك بگرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌.

ئالوگۆڕی پۆسته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هۆی ئه‌و ساردیه‌ی ئێستا له‌ نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت دوای دروست بوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیار، حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كانی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ كردووه‌.

Back to top button