دژە تیرۆری یەكێتی بە ئەشكەنجە هاووڵاتییەكی قەڵادزێ لە زیندان دەكوژێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، هاووڵاتییەكی شاری قەڵادزێ لە زیندانەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەشکەنجە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، رەشوان نەجمەدین رەزا، هاووڵاتییەكی شاری قەڵادزێیە و ماوەیەك لە دەرەوەی وڵات بووە، لە سەردەمی شەڕی داعش دەگەڕێتەوە و وەك خۆبەخش بەشداری شەڕەكە دەكات، دواتر لە قەڵادزێ لەگەڵ ماڵی باوكی دەژی و ژن دێنێت، پاش ماوەیەك دیارنامێنێت و دوای گەڕان و سۆراخكردنێكی زۆر، كەسوكارەكەی بۆیان دەردەكەوێ لای دژە تیرۆری یەكێتی زیندانییە.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، خێزانەکەی ھەوڵیان داوە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت، خێزانەكەی ڕەشوان هەوڵ دەدەن چاویان بە كوڕەكەیان بكەوێت، بەڵام رێگەیان پێ نادەن، تا ماوەیەك لەمەوبەر رێگە بە خێزانەكەی دەدەن كوڕەكەیان ببینن، هەفتەیەك لەمەوبەر خێزانەكەی رەشوان دەبینن و بەقسەی خۆیان لە دۆخێكی تەندروستی خراپدا بووە و شوێنی ئەشكەنجەدانی پێوە دیار بووە، ئەمڕۆیش پێوەندیان پێوە دەكرێ كە بێن تەرمی كوڕەكەیان ببەنەوە.

لەمبارەیەوە شێخ ڕەشید نەجمەدین کە برای ڕەشوانە، هەر ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”برام کە بەدەستی جەلادانی دژە تیرۆری سلێمانی تیرۆر کرا، خوای گەورە بە شەهید قەبووڵی بکەیت و گۆڕی پڕکەی لە نوور و بۆی بکەی بە باخێک لە باخەکانی بەهەشت”.

Back to top button