وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات

بڕیاربوو ئه‌مرۆ وەزیری دەرەوەی یۆنان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا، له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ند به‌ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکومەتی هەرێم ده‌كات.

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکومەتی هەرێمی کوررستان، نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان دڵگرانی خۆی دەربڕی، کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

نیکۆس دندیاس، ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بەرزکرنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەبوو لە داهاتوودا دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات.

لەبەرامبەردا سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەو پەیوەندییەو گوتی: بەداخەوە کە نەتوانرا سەردانەکەتان ئەنجام بدەن.

بەڕێزیان گوتی هەرێمی کورستان بایەخ بە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یۆنان دەدات و خوازیاری ئاڵوگۆڕی پەیوەندییە لە بوارەکانی دیپلۆماسی و کلتووری و هەموو ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان.

Back to top button