ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستيفن هيكى، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى عێراق به‌گشتى و سه‌ختي دۆخى ئابوورى به‌تايبه‌تى و چۆنيهتيى تێپه‌ڕاندنى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى به‌رده‌وامى هاوکاری و هاوبه‌شى نێوانيان و بره‌ودان به پێوه‌ندييه‌كان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا دووپات كرده‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی به‌ريتانيا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگيرى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان، هاوكاري عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
دواتر باڵوێزى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌ردوولا بۆ ته‌واوى كێشه‌كانيان بگه‌نه چاره‌سه‌ر، نێچيرڤان بارزانيش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى ناوخۆى عێراقى به كليلكى ئارامى و سهقامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد19 و لێكه‌وته‌كانى و چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، پێوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى جێی بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌رباس.