نێرگەلەش ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگوازێتەوە

رێكخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاندووە، نێرگەلەکێشان دەبێتە ھۆی گواستنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رێكخراوی تەندروستیی جیھانی، لە بەیاننامەیەكدا، داوای لە وڵاتان کردووە نێرگلە و جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەكان رابگرن و دەڵێت دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو ھاوڵاتیاندا.

رێكخراوی تەندروستیی جیھانی، لە بەیاننامەكەدا، بەڕێزەوە باس لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی نێوەڕاست دەكاتو پێی‌وایە بریارێكی بوێرانەیان داوە و بەشێوەیەكی كاتی كێشانی نێرگیلەیان لە شوێنە گشتییەكان راگرتووە.

ئەم رێکخراوەیە وەستاندنی جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەكان بە یەكێك لە رێكارە گرنگەكانی خۆپارێزی لەبەرانبەر كۆرۆنا دەزانێت.

Back to top button