نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 30 سه‌نت و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 41 دۆلار و3 سه‌نت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

Back to top button