ئەو هاندەرەی قسەی بە ئیسلام و سەڵاح گوتبوو سزادرا

ئەو هاندەرەی ساڵی رابردوو ە یارییەکی پرێمەرلیگ قسەی بە ئیسلام و محەمەد سەڵاح گوتبوو سزادرا.

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریدا ئەو هاندەرەی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول دروشمی رەگەزپەرستی لە دژی ئیسلام و محەمەد سەڵاح بەرزکردەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سەرجەم چاڵاکییە وەرزشییەکان بێبەش بکرێت و بە بڕی 400 پاوەندیش سزا بدرێت.

لە فێبرایەری 2019 لە یاریی وێستهام و لیڤەرپوول هاندەرێکی 48 ساڵان بەناوی برادلی سومود لە کاتی جێبەجێکردنی یەکێک لە کۆڕنەکان قسەی ناشرینی بە سەڵاح و ئیسلام گوت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.

Back to top button