فەرەنسا بارى لەناکاوى تەندروستى راگەیاند
حکومەتى فەرەنسا بارى لەناکاوى تەندروستى راگەیاند ئەوەش بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبونەوەى زیاترى کۆرۆنا.
حکومەتى فەرەنسا، بەمەبەستى رێگریکردن لە بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بەرگرتن لێى بارى لەناکاوى تەندروستى لە وڵاتەکەى راگەیاند.
بڕیارەکەى حکومەتى فەرەنسا خۆى لەچەند رێکار و بڕیارێکى تەندروستى دەبینیتەوە کە ئاماژەن بۆ زیاتر پارێزبەندى و خۆپارستن لە ڤایرۆسەکە و رۆژى شەممەى داهاتوش دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان کە ئیمانیلۆڵ ماکرۆن رایگەیاند، هاتوچۆى ناوشارەکان لەسەرتاسەرى وڵات بۆ ماوەی یەک مانگ لە شەودا قەدەغەیە.