پۆمپیۆ : موشەكی كیشوەر بڕ جێگای مەترسی نیە

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە،لە گرنگی موشەکی بالستیکی زەبەلاحی نێوان کیشوەری ئەمریکای لە کۆریای باکور کەمکردەوە، و وتی، کە ڕێککەوتنەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان.

لە نمایشێکی سەربازیدا کە ڕۆژی شەممە لە پیونگ یانگ ئەنجامدرا، پێداچوونەوە بە مووشەکێکی بالستیکی نێوان کیشوەریدا کرا، شارەزایان دەڵێن، کە گەورەترین موشەکی پاڵنەری شل بووە لە جیهاندا.

بەڵام پۆمپیۆ کە لوتکە مێژووییەکەی نێوان ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوری لە ساڵی 2018دا ڕێکخست، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند، کە تەنیا پشکنین بۆ کاریگەریی ئەو مووشەکە دەکەن چونكە جێگای مەترسی نیە.

سه‌رچاوه‌ : سكای نیوز عه‌ره‌بی

Back to top button