ئەڵمانیا زەنگی مەترسی لێدا

ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە 6638 دۆسیەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنانوێی لە 24 کاتژمێردا تۆمار کرد ، لە تۆمارێکی ژمارەی ڕۆژانەلەو وڵاتە لەوەتەی کۆڤید – 19 دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە ، بە پێی داتا فەرمیەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو بۆتەوە.

ژمارەی پێشووی توشبون لە 28ی ئازاردا دیاریکراوە و 6هەزار و 294 کەس بووە.

ھاوكات چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی ئەنجێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند ، دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی 16 ویلایەتە فیدراڵەکە ، حکومەتەکەی ڕێوشوێنێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید – 19 دەسەپێنێت ، ئەوەش لە هەوڵدان بۆ ڕێگەگرتن لە پەتایەکی نوێ لەو وڵاتەدا.

Back to top button