مەزڵوم عەبدی: پشتیوانی لە داوای سوید دەكەین بۆ كشانەوەی توركیا لە سووریا

فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت، پشتیوانی لە داوای سوید بۆ كشانەوەی توركیا لە سوریا دەكەن.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتێكدا نووسیویەتی، پشتیوانی لە داوای وەزیری دەرەوەی سوید دەكەن بۆ كشانەوەی توركیا لە سووریا، چونكە توركیا پێشێلكاری زۆری ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ھەسەدە پابەندە بە یەكپارچەیی خاكی سوریا و پشتیوانیش لە چارەسەری سیاسی كێشەی سوریا دەكات.

Back to top button