گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە
دواى ماوەیەک لە وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا، بڕیارە لەمڕۆوە گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەپێی خشتە دانراوەکان دەستپێدەکاتەوە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/10/2020) هەفتەی حەوت گەشت لەنێوان هەردو وڵات ئەنجامدەدرێت.
دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان هەردو وڵات، گەشتى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە .