حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات.

هێمن سه‌ید موراد به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌: ئێستا له‌ هه‌ولێر یه‌ك سایلۆ و له‌ دهۆك سێ سایلۆ و له‌ سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران ناكات.

ده‌شڵێت: بۆ گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جووتیاران و قه‌باره‌ی سایلۆ‌كان ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سایلۆیه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر ڕێگای قوشته‌په‌ ده‌خرێته‌ خزمه‌ت جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه‌ دوو سایلۆ.

Back to top button