وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی ده‌ركرد .. هه‌لی دامه‌زراندن زیاتر ده‌كات
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا ده‌وامی مامۆستایان له باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگا ناحكومییه‌كان ڕێك ده‌خاته‌وه و وه‌ك مه‌رج ده‌بێت ته‌نیا 20%ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی پشت به مامۆستای دامه‌زراو ببه‌ستن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ههرَمی كوردستان ده‌وامی مامۆستایان ڕێكخراوهتهوه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ناحكومی ده‌بێت 80%ی میكلاكی مامۆستایانیان له ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو بێت و 20% سوود له مامۆستایانی حكومی وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ك دووپات كراوه‌ته‌وه كه پێویسته سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی له سنووری په‌روه‌رده‌كان به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێنوێنیانه بكه‌ن.