دەڤەری برادۆست لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە بۆردوومان کرا

 

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستاین بە چڕی بۆردوومان کرد کە نزیک بووە لەو ناوچانەی ئاژەڵداران و جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەیدا خەریکی کاری رۆژانەی خۆیانن .

لەمبارەوە ئیحسان چەڵەبی بەریوەبەری شارەدێی سیدەکان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەکات لە پاش ماوەیەک لە ڕاوەستانی پۆروومانەکان ، ئەمڕۆ تورکیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەکانی سنین و بێرکیمانی لە سنووری شارەدەێی سیدەکان دەست پێکردۆتەوە .

چەلەبی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات بۆردوومانەکە نزیک ئاواییەکان و ئەو شوێنانە بووە لە مەڕدا و جوتیاران تەیدا سەرقاڵی ئەرکی رۆژانەی خۆیانن ،بەڵام بە خۆشحاڵییەوە زیانی گیانی بەر هاووڵاتیان نەکەوتووە

Back to top button