سەرۆک کۆماری ئێران بە سیاسەتی پێغەمبەری ئیسلام دەیەوێت لە گەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن بکات

 

روحانی : پێویستە لە گەڵ دوژمنەکەمان پێک بێین کاتێک توانامان نییە شکستی بدەین

رۆژی چوارشەممە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە گەڵ ئەنجوومەنی بەرێوەبەری حکومەت بە ئاماژە دان بە سیاسەت و ڕێوڕەوشی پێغەمبەری ئیسلام و ئیمامی دووەمی شیعەکان گوتی شەڕکردن لە سەردەمی ئاشتیدا ناڕەوایە بەتایبەت ئەو کاتەی ناتوانین دوژمنەکەمان شکست بدەین لە کاتێکیشدا خەڵکی ئێران ئاشتی دەوێت ، روحانی هەروەها گوتی : پێغەمبەری ئیسلام سیاسەتی شەڕ  ئاشتی پەیڕەو دەکرد لە کاتی گونجاودا

لە درێژەی قسەکانیدا روحانی جەخت لەوە دەکاتەوە ، پێغەمبەر نموونەیەکی بەرچاوە بۆ هەمووی ئێمە ، ئەو کاتێک فەرمانی جیهادی دەدا ، کاتێک دەیزانی ناتوانێت دوژمن شکست بدات داوای لە لەشکرەکەی  دەکرد دیفاع لە خۆیان بکەن ، هاوکات باس لە ئیمامی دووەمی شێعەکانیش دەکات و دەڵێت ئیمام حەسەن هەر کات بڕیاری جەنگی دابایە ، کەتێک دەیزانی سەرکەوتوو نابێت زوو داوای ئاشتی دەکرد ، بۆیەش ئەمڕۆ ئێران ناتوانێت دەڕۆستی ئەمریکا بێت و وا باشە بە ئاشتی کێشەکانمان چارەسەر بکەیی

لە کۆتاییدا روحانی ئاماژە بە گەمارۆ نەوتییەکانی سەر وڵاتەکەی دەکات کە گەمارۆکانی نەوتی و بانکی پشتی ئەو وڵاتەی شکاندووەو ئەمریکا بەردەوامیشە لە گووشارەئابوورییەکانی ، بۆیە ئیتر توانای رووبەڕوو بوونەوەمان لە گەڵی نییە

Back to top button