ئەرشیڤی ئەنفالی کورد ڕادەستی بەغدا دەکرێتەوە

 

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی عێراقی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆفەل ئەبو رغیف، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریی عێراق ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا پێنج ئەرشیڤی تایبەتی سەردەمی سەدامی لە بەر دەستە

ئەو ئەرشیڤانە تایبەتن بە نهێنی ژێرزەمینەکانی بەعس و زیندانیانی سیاسی و هەموو ئەوانەی وا بە نهێنی لە گۆڕ نراون و ئیعدام کراون و هەروەها ئەرشیڤی تایبەتی ئەنفال و بە گشتی ئەرشیڤی ئیستیخباراتی بەعسن  .

بەشی بیست و پێنجەمی ژینۆساید (جینۆساید)؛ هۆکارەکانی ئەنجامدانی شاڵاوەکانی  ئەنفال: – Kurdistan News Site

نۆفەل ئەبو رغیف، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری لە دوای ئاشکرا کردنی ئەم بابەتە گوتی ئەمریکا لە ئێستادا دەیەوێت ئەو ئەرشیڤانە ڕادەستی بەغدا بکاتەوە کە یەک لە هەرە گرینگترینیان ئەرشیڤی ئەنفالی کوردەکانە .

جێگەی ئاماژە یە ئەمریکا لە کاتی هاتنە سەر کاری مستەفا کازمی بەشێکی گرنگی ئەرشیڤی تاوانەکانی سەردەمی بەعسی ڕادەستی مستەفا کازمی کرد کە لە ساڵی 2005 وە دەستی بەسەردا گرتبوو ، چاودێرانیش پێیان وایە ڕادەستکردنی ئەو ئەرشیڤە بە عێراق دەتوانێت ئەرێنی و نەرێنی بێت لە سەر پێوەندییەکانی کورد و بەغدا

Back to top button