كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆتایی هات
خواكوڕك
وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بەوەکالەت رایده‌گه‌ینێت، سیستمی بایۆمەتری موچەخۆرانی ھەرێم بە مەدەنی و سەربازیەوە ھەنگاوی باشی بڕیوە، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆشدا بەوردی داتا‌و زانیارییەکان خرانەڕوو.
ئه‌مرۆ 31/1/2017 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌بینای سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی وهزیۆان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سیسته‌می بایۆمه‌تری درا.
مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بەوەکالەت له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سیستمی بایۆمەتری کە لیژنەیەکی تایبەتی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ پێکھێندراوە، کارەکانی زۆر بەباشی بەڕێوەچوون و ھەنگاوی باشیان بڕیووە، چاوەڕوانیشدەکرێت، تا کۆتایی مانگی ئادار ئەو سیستمە بەردەوامی ھەبێت.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به پرسی چاكسازی له سیسته‌می مووچه و هرسێ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئهنفتلكراوان راپۆرتی تایبه‌ت به‌خۆیان پێشكه‌ش كردووه.