ئەرێ لیژنەکەی یەکێتی بۆ لێکۆڵینەوەی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر چی بەسەر هات ؟
لە دوای سێ ساڵ تێپەربوون بە سەر خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر لە کەرکوک ئێستا هەندێک پرسیار لای بەرپرسانی یەکێتی هاتۆتە ئاراوە ، ئەوان لە خۆیان دەپرسن ئەرێ ئەو لیژنەی لە لایەن سەرکردایەتی حزبەکەیانەوە دیاری کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەڕەشەکەی 16 ئۆکتۆبەر چی بەسەر هات ، بڵێی ئارد نەبووبێت و بەناو دڕکیان دا بڵاو کردبێتەوە .
هەر لەمبارەوە ئهحمهد قەدەفەری، جێگری پێشووی بەرپرسی مهڵبهندی نۆی شارهزووری یهكێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت”ههزار جار بەداخەوە ئهو لێژنهیەی بۆ رووداوی ١٦ی ئۆكتۆبهر لەنێو یهكێتی پێكهێندرا، دیزهبهدهرخۆنە كرا
قەدەفەری لە پرسیارەکانی بەردەوام دەبێت داواش لە دەسەڵاتدارانی حزبەکەی دەکات با وڵام بدەنەوەو بڵێن ، لیژنەکە خەون بوو
لە کۆتاییدا بێدەنگی خۆی بۆ ئەوە دەگێرێتە کە لە سەردەمی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ، هیچ حسابێکیان بۆ سەرکردایەتی خوارووتر نەدەکرد و ئەوانیش لە ژێر هەڕەشەی لاهور جەنگی دابوون