باراك ئۆباما به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی تره‌مپ بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك
وته‌بێژی فه‌رمی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت، خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان له جێگه‌ی خۆیاندان و هۆشیاری خه‌ڵك مایه‌ی دڵخۆشی سه‌رۆك ئۆبامایه.
كیڤن لویس گوته‌بێژی فه‌رمی ئۆباما، به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه، پێویسته رێز له‌مافه‌كانی مرۆڤ بگیرێت و خه‌ریكه پره‌نسیپ و بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌وره‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه، كه پێویسته هاوڵاتیان ده‌نگهه‌ڵبڕین بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون، مافی ده‌ستووری خۆیان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن له رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و گردبوونه‌وه‌كان.
ده‌شڵێت، هێڵه سووره‌كانی بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی ئه‌مریكا مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنن و ئۆباما به‌شیوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیاوازه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی جیاوازیكردن له نێوان كه‌سه‌كاندا به‌هۆی بیروباوه‌ڕ و ئایینه‌وه.