هەر میللەتێک دوای کونەپەپوو بکەون، بەرەو کەلاوەیان دەبات

نیازحاجی

دواجار هەڤاڵ ئەبوبەکر دانی بەراستیەکان نا ، دانی بەوە نا کە ئەو خۆی دوای کونەپەپوو کەوتبوو بۆیە بەرەو ئەو کەلاوەیە برا .
لەسەر هەڤاڵ ئەبوبەکر پێویستە ئەوە ئاشکرا بکات ئەو کونەپەپووە کێیە کە ئەو و دەنگدەرەکانی دوای کەوتبوون و ئێستاش بێباکانە لە لەندەن ژیان بەسەر دەبات !
دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پێش هەموو کەس دەزانێت کێ کونەپەپووە ، بەڵام ناوی ناهێنێت ، ئەو دەزانێت چۆن بازرگانی پێوە کرا و کڵاو خرایە سەری خۆی و دەنگدەرەکانی …
دکتۆر هەڤاڵ لە دوا نوسینیدا دەڵێت….
((كه‌سانێك په‌یدابوون، ڕه‌ش و سپی، ته‌ڕو وشك، جه‌للادو قوربانیی، هه‌بوو نه‌بو، هه‌دارو نه‌دار، نه‌یارو به‌یار، ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵات، سته‌مكارو سته‌ملێكراو، هه‌قخۆرو هه‌قخوراو، سه‌رو خوار، لارو ڕاست، وڵاتخۆرو موچه‌خۆر…تاد، تێكه‌ڵده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ بێشه‌رمانه‌ دێن و وه‌كو بوكه‌ سه‌ماكه‌ره‌، یان وه‌ك داهۆڵ، ده‌یانه‌وێت له‌ فه‌وزای ئازادییدا كۆیلایه‌تیی خۆیان بشارنه‌وه‌..
ئه‌وه‌ی چاوی هه‌ق نابینێ، ته‌نها كوێرایی نییه‌، به‌ڵكو سته‌مكاره‌، ئه‌وه‌ی سته‌منابینێت، ته‌نها موزمه‌عیل نییه‌، غه‌دداره‌..
له‌ كۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆ وتراوه‌:
“هه‌ر میلله‌تێك دوای كونه‌په‌پوو بكه‌ون، به‌ره‌و كه‌لاوه‌یان ده‌بات))

دکتۆر هەڤاڵ زۆر حەز بەوشەسازی و یاری کردن بە وشەوە دەکات ، تاکو ئێستا خەبەری نەبۆتەوە لەوەی چۆن و بە چەند کڕدراوە و چۆن فرۆشراوە ، تا ئێستا لە خەوی قوڵی بوون بەپارێزگار دا دەژیت !
ئەو چەندین وشەی ناسکی بەدوای یەکدا ریزکردووە ، دەبوایە جورئەتی ئەوەشی تێدا بوایە ناوی ئەو کەسانە بهێنێت کە رەش و سپی لێک جیاناکەنەوە ، دەبوایە ناوی ئەوانەشی ئاشکرا بکردایە کە لە پرۆسەی بەکۆیلەکردنی مرۆڤدا بە کۆیلە کراون ، دەبا باسی ئەو کەسانەشی بکردایە کە لە فەوزای ئازادیدا کۆیلایەتی خۆیان شاردۆتەوە .
دەبوایە بەجورئەتەوە باسی ئەوە بکات کە ئەو بۆ ریش چوو ، سمێلیشیان جوان بۆی تاشی ، ئەو نەک پارێزگار بەڵکو ئەنجومەنی پارێزگاشیان پێ بە رەوا نەبینی ، دەبوایە باس لەوە بکات کە کێ ستەمکار و غەدار بووە .

هەڤاڵ ئەبوبەکر دەبوایە باسی ئەو فەزا ساختەیەی ئازادی بکردایە کە لە ئەنجامی پرۆسەی ئیرهابی فیکر دا بە سەدان و هەزارانی تێدا بە کۆیلە کراوە کە خۆی یەکێکە لە قوربانیەکانی .
پێویستە هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوە بزانێت کە خۆی یەکێکە لە قوربانیەکانی ئەو بەکۆیلە کردنە ، تەوقی کۆیلەکردنەکە ئەوەندە قایم لە گەردەنی گیرکراوە کە ناتوانێ خۆی لێ دەرباز بکات .

Back to top button