ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ قوتابیان
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا كه ئه‌و قوتابیانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون ده‌رفه‌تیان پێده‌دات كه له خولی دووه‌م تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ئاگاداری نامه‌یه‌ك داوا له قوتابیان ده‌كات كه سه‌ردانی قوتابخانه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنی و داواکاری زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ئاگاداری نامه‌یه‌ك ئاگاداری ئەو قوتابیانه دەکاتەوە، کە بەهۆی توشبونیان بە پەتای کۆرۆنا نەیانتوانی بوو بەشداری تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردە دووبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و کراوەتە ناو سیستمی زانکۆلاین، بۆیە ئەو دەرچووانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمی داواکاری لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بکەن.
سەبارەت بەناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێشتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) یان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و دەتوانن لە خوێندنگەکانیان وەریبگرنەوە، بۆ ئەوەی وەک سەرجەم دەرچووانی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێی وەرگرتنەوە.