واشنتۆن پۆست: 50 چه‌كداری سه‌ر به‌ میلیشاكانی توركیا له‌ ئازه‌ربه‌یجان كوژران

 

پاش ده‌ست پێكردنی شه‌ڕو ململانێی سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌رمێنیا و ئازه‌ربایجان، حكومه‌تی ئه‌رمێنیا رایگه‌یاند كه‌ توركیا میلیشا چه‌كداره‌كانی ناردۆته‌ ئازه‌ربه‌یجان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌رمه‌نیا و رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ زیاتر له‌ 50 چه‌كداری سه‌ر به‌ گروپه‌ سورییه‌كان له‌ شه‌ڕی هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كوژراون، كه‌سوكاره‌كانیان دوپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ توركیاوه‌ نێردراون بۆ ئازه‌رباییجان

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌ باره‌ی ناردنی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ ئازه‌ربایجان راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئێستا لانی كه‌م 52 چه‌كداری سه‌ر به‌ گروپه‌ سورییه‌كان له‌ شه‌ڕی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا كوژراون، ته‌رمی قوربانییه‌كانیش هه‌ر له‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و سوریا، دراوه‌ته‌وه‌ به‌ كه‌سوكاره‌كانیان.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌ كه‌سوكاری چه‌كداره‌ سورییه‌كانی گواستوه‌ته‌وه‌، گروپه‌ سورییه‌كان چه‌كداره‌كانی خۆیانیان ناردووه‌ بۆ ئازه‌ربایجان، تا له‌ شه‌ڕی هه‌رێمی قه‌ره‌باغ پشتگیری له‌و وڵاته‌ بكه‌ن، چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ڵێنی موچه‌ی مانگانه‌یان پێدراوه‌ و هه‌ر له‌رێگه‌ی توركیاشه‌وه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئازه‌ربایجان.

Back to top button