قادرقاچاغ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی دیاری كردنی قائیمقامی قه‌زای شنگال رێككه‌وتن

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێو به‌غدا له‌ باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال رێككه‌وتن، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ باره‌ی قائیمقامی نوێی قه‌زای شنگال رێككه‌وتن.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون خدر ڕەشۆ كە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بكرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراكتیكی حكومەتی عێراقن تا هێزە چەكدارەكان وەدەر بنرێن و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە كارەكانی بكات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له‌ سنوری شنگال گوتیشی قایمقام پشكی كوردە و لەنێو كوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئەوان چاوەڕوانی كرداری حكومەتی عێراقن تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربكرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەكار بێت.

هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر چەند خاڵێك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی قەزای شنگال رێككەوتن، ئێستاش مەحما خەلیل، قایمقامی ئەو قەزایەیە

Back to top button