وهزیرێكی حكومهتی عێراق له كارهكهی دوورخرایهوه
پاش تهنها چهند مانگێك له دهنگدان له بارهی كابینهی مستهفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئهمڕۆ وەزیری كاروباری پارێزگاكانی لە پۆستەكەی دوورخرایهوه.
له بارهی دوورخستنهوهی تۆرهان موفتی، وەزیری كاروباری پارێزگاكان به می
یا عێراقیهكانی راگەیاندووه هۆكاری دوورخرانهوهی من لە چوارچێوەی پرۆسەی گۆڕانكارییە حكومییەکانن بۆیه ئەمڕۆ پێنجشەممە دوورخرامهوه
ههروهها وەزیری كاروباری پارێزگاكان راشیگهیاند كه ئاماده نین وردەكاریی زیاتر لەبارەی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی بدات.
تۆرهان موفتی شارەزای بواری نەوتە و توركمانە. ساڵی 2014 راوێژكاری فوئاد مەعسوم، سەرۆككۆماری ئەوکاتەی عێراق بوو، ساڵی 2015 نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران بوو لە پەرلەمان و هاوكات سەرۆكی دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاكان بوو. لەنێوان ساڵانی 2010 – 2014 وەزیری گەیاندنی عێراق بوو.