به‌ها ئه‌عره‌جی : كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ عێراقیش په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌

 

جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ عێراق په‌یوه‌نده‌یه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز بكات.

به‌ها ئه‌عره‌جی جێگری پێشووی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ عێراقیش په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌نگاو بهاوێژێت .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مساڵه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ نه‌جه‌ف ده‌رده‌چێت نه‌ك له‌ به‌غدا و وه‌ له‌ ئێستاشدا ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێككه‌وتن له‌ نێوان سعودیه‌و ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت.

Back to top button