سێ نهێنی دابەزینی چەوری کەمەر و ورگ

کۆبونەوەی چەوری زۆر و بونی ورگ لە جەستەدا یەکێکە لە گرفتە باوەکان لەنێوانی هەردو رەگەزدا، چونکە جگە لەوەی دەبێتە خاوەنی لەشێکی ناڕێک و ناشرین هاوکات جەستەیەکی ناتەندروستی دەبێت، بۆئەوەی چەوری ورگت بتوێنیتەوە پێویستە ئەم چوار نهێنیە بزانیت.

یەکەم: سیستمی خۆراکیت رێکبخە
بەپێی شێوەی جەستەت خۆت لاواز بکە، مەرج نییە ئەو خواردنەی بۆ کەسێک باش بێت بۆ تۆش باش بێت و پێی لاوازبیت، بەڵام بەگشتی دوربکەوەرەوە لە خواردنی سورەوەکراو و شیرینی.

دووەم: سترێس و دڵەڕاوکێت کەمبکەرەوە
سترێس دوژمنی لاوازییە، پێش ئەوەی کاربکەیت بۆ لاوازکردنی جەستەت کاربکە بۆئەوەی فشاری دەرونیت کەمبکەیتەوە.

سێیەم: وەرزش بکە
وەرزشکردن و جوڵەی بەردەوام لەگەڵ رێجیم کاریگەری زۆر باش و خێرای هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کێش.

Back to top button