میكانیزمێكی نوێ بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

خواكوڕك

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردووه‌ و كرێچی و قەرزەکانی ئاوو کارەبا و پێدانی باجه‌كانی خانووبه‌ره‌، ده‌توانن له‌و پڕۆژه‌یه‌ سوودمه‌ندبن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 31/1/2017 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی خه‌رج كردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامدا و عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم مەرجەکانمان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە پەسەندکراوه‌.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ده‌شڵێت، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە، دانەوەی قەرزی ئاوو کارەباو خانوبەرەو پێشینەکان و ڕسوماتی تەندروستیە لەو چەکەی بۆ فەرمانبەران دروستدەکرێت، تاوەکو فەرمانبەر ناچارنەبێت چەکی موچەکەی بەزەرەر لەبازاڕەکان نەفرۆشێتەوە

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئەو فەرمانبەرانەشی کە کرێچین، بۆ دانەوەی قەرزەکانی ئاوو کارەبا، پێویستە گرێبەستی بەکرێگرتنیان ھەبێت و پەسەندکرابێت لەلایەن فەرمانگەی باج و خانوبەرە، ھەروەھا بۆ دانەوەی قەرزی سزای ھاتوچۆش پێویستە ساڵانەی ئۆتۆمبێل بەناوی خۆی یان ئەندامێکی خێزانەکەیەوە بێت.

Back to top button