مەسرور بارزانی: هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە، بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا له تویتهر بڵاویكردهوه ڕایگەیاند: ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە .
هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات.